هەمەرەنگ

بانگخوازێكی بەهیممەت

545بینین

 

ئەندزیار حسێن فارس دەیان ساڵ لەمەوبەر لە (پۆر سەعید)ی میسرەوە دەچێتە شتوتگارت لە خوارووی ئەڵمانیاو لەكۆمپانیایەكدا كاردەكات و هەموو رۆژانێكی پشووی شەممە دەچێتە سەر شەقامی سەرەكی و بانگەواز دەكات بۆ ئیسلام و نامیلكە بڵاودەكاتەوە، پاشان ئافرەتێكی ئەڵمانی دێنێت و ئەویش پاش چەند ساڵێك موسڵمان دەبێت و بەیەكەوە ئەكەونە بانگەواز، حسێن بۆ پیاوان و ژنەكەشی بۆ ئافرەتان، پاشان خوا دووكوڕیان ئەداتێ‌ كەریم و سامی ئەوانیش گەورەبوون و هامووشۆی مزگەوت دەكەن و ئەمانیش بانگەوازی لاوان دەكەن بەرەو ئیسلام.

خوای گەورە سەدان كەسی لەسەر دەستیانا هیدایەتداوە، ئەوەش وێنەكەیەتی بەڕیشی سپیەوە لەوبەر بارانە لەگەڵ چوار لاوی هاوكاریدا لەسەر ئەوشەقامە بانگەواز دەكەن و كتێب دەبەخشن ، وەعدی خوایە پاشەڕۆژ بۆ ئیسلامە.

جا وا ئەو خۆی و خێزانی ئەو خزمەتە گەورەیەیان كرد بەئیسلام ئەی بەڕێزت هیچت كردووە بۆ پەیامەكەی خوا شایانی باس بێت؟

وەڵامێک بنووسە