توێژینەوە

ئه‌و بانگخوازه‌ی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ووتاریدا

677بینین
 
دكتۆر فازیل سولەیمان دكتۆرای هەیە لە ئەندازیاریداو خەڵكی میسرەو چووە ئەمەریكاو لەشاری واشنتۆن دائەنیشت و دەزگای پردی دامەزراند بۆناساندنی ئیسلام، لەبارەی ئەزموونی خۆیەوە دەڵێت: لە بانگخوازی ئەمەریكی یوسف ئەستێس وچەند بەڕێزێكی ترەوە فێری چۆنیەتی بانگەوازكردنی بیانیەكان بووم ، نامەم ئەنارد بۆ زۆر رێكخراووكەسایەتی ئەمەریكی كەمن ئامادەم وتارتان بۆبدەم لەبارەی ئیسلامەوە ، بەداخەوە وەڵام نەبوو ، تارۆژێك نامەیەكم بۆهات لە پنتاگۆنەوە كەبچم بۆكۆمەڵێك ئەفسەریان وتار بدەم، ئەمە یەكەمجاربوو بچمە شوێنی وا بۆیە قورس بوو، لەماڵەوە مناڵەكانم كۆئەكردەوەو وتارم بۆ ئەدان تا زیاتر رابێم ، رۆژێك لە شەمەندەفەردا ئافرەتێك كتێبێكی بەدەستەوە بوو ئەیخوێندەوە ، وتم: زەحمەت نەبێت: ئامادەییت تیایە 45 خولەكێك گوێم بۆبگریت وتارێكت بۆئەدەم. وتی: نەخێر. وتم: باشە ئەگەر سوودت وەرنەگرت لەوتارەكەم سەد دۆلارت پێئەدەم، سەد دۆلارەكەشم خستە سەر مێزەكەی بەردەممان ، وتی: باشە فەرموو، پاش ئەوەی 45 خولەك باسی ئیسلامم بۆ كرد وتی: سوپاس سوودم وەرگرت و سەد دۆلارەكەشی وەرنەگرت ، لەفڕۆكەخانەش گەشتەكەمان دوو سەعات دواكەوت ، چوومە لای خێزانێك كەلەهۆڵی چاوەڕوانی وەك من چاوەڕوان بوون وتم: گوێم بۆدەگرن تا وتارێكتان بۆبدەم وكاتەكەشتان لێبڕوات؟ دیاربوو ئامادەییان تیانەبوو، وتم: ئەگەر سوودتان وەرنەگرت یەكی سەد دۆلارتان ئەدەمێ‌، قایل بوون، سەعاتێ‌ قسەم بۆكردن، دواتر وتیان سوودمان وەرگرت و پارەكەیان وەرنەگرت. بەمشێوەیە مەشقم كرد، ئنجا كەچوومە پنتاگۆن سوپاس بۆخوا توانیم بەباشی پەیامەكەم بگەیەنم.
 
دوای 11ی سێپتەمبەر وەزعەكە گۆڕدراو لەهەموو لایەكەوە داوەتنامەم بۆدەهات مەوعیدەكانم بۆ دوومانگ دائەنا. پێشتر كەهەفتەی یەك دووكەس موسڵمان دەبوون لەمزگەوتەكەمان، ژمارەكە بەهۆی رووداوی سێبتەمبەرەوە زیادی كردو رۆژی واهەبوو 4 كەس موسڵمان دەبوون.
 
شایانی باسە ساڵی 2016 ناوبراو لەلایەن رێكخراوی بەریتانی بۆ ئیسهاماتی زانایان و بانگخوازان (بیسكا) وەك چالاكترین بانگخواز لەبەریتانیادا هەڵبژێردرا.

وەڵامێک بنووسە