توێژینەوە

ئارامی دڵان

388بینین

 

خوای گەورە كە مرۆڤی بەدیهێناوە خۆی باش ئەزانێ‌ چی بۆ باشە و بەچی دڵی ئارام دەبێت (أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (14) الملك) (الَّذِينَ آَمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (28) الرعد). جا هەركەس بەتەمابێت لەلای ترەوە هیدایەت و بەختەوەری و ئارامی دەستبكەوێت ، بەدڵنیاییەوە دەستی ناكەوێت و بەدبەخت ئەبێت ، ئەم پەیامە وەك كەمەربەندی رزگاربوونە نەیبەستی و دەستی لێبەربدەیت زریانی گوناهوتاوان ئەتبات ( إنِّي تاركٌ فيكم كتابَ اللهِ، هو حبلُ اللهِ مَن اتَّبَعه كان على الهُدى ومَن ترَكه كان على الضَّلالةِ –ابن حبان).

ئەگەر پەرستشەكانمان بەچاكی ئەنجام بدەین و یادی پەروەردگار بكەین ، بەجۆرێك رەحمەت و بەرەكەتی خوا بەسەرماندا ئەڕژێت و دڵئارام ئەبین هەرگیز پێویستمان بەرێكخراوێك نابێت فێری یۆگامان بكەن و فەراغی رۆحیمان بۆ پڕبكەنەوەو كێشەكانمان بۆ چارەسەر بكەن ، لەكاتێكدا ئەو رێكخراوانە گوماناوین ، بێجگە لەوەی پارەش لەبەشداربوو وەردەگرن ، لەرێی ئۆن لاینەوە ئافرەت لەمێردەكەی هەڵدەگێڕنەوەو ، باڵاپۆش والێدەكەن سەرپۆشی لابداو ، بیرباوەڕی چەوتی تەناسوخی ئەرواح رەواج پێئەدەن .. ئازیزانم قورئان رۆحێكە مرۆڤ ئەژێنێتەوە و لەتاریكاییەكان دەری ئەكەن بەرەو رووناكی (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا (41) وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (42) هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (43) الأحزاب) ئەی بڕواداران زۆر یادی خوابكەن ، بەیانیان و ئێواران ، خوای گەورە رەحمەت و بەرەكەت ئەڕژێنێ‌ بەسەرتانداو فریشتەكان نزاتان بۆ دەكەن تا لەتاریكیەكان بێنە دەرەوە بەرەو رووناكی ، بەڕاستی خوا بەسۆز و میهرەبانە بۆ بڕواداران.

 

وەڵامێک بنووسە