هەمەرەنگ

له‌داهێنانێكدا موسڵمانێك پێڵاوی زیره‌ك درووستده‌كات

1.01Kبینین

لەیادی كۆچتدا ئەی سەروەرم

لەیادی كۆچتدا كە 1442 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە شایەتی ئەدەم كە تۆ دوا پەیامبەری خوای بۆ مرۆڤایەتی و هەروەك خوا خۆی پەیمانی داوە بەردەوام موعجیزاتی ئەم دینە دەر ئەخات ، سەروەرمان (د.خ) كە لەخۆیەوە قسە ناكات ئەفەرمویت (والَّذي نفسي بيدِه لا تقومُ السَّاعةُ حتَّى يُكلِّمَ الرَّجُلَ نعلُه) (ئيبن حيبان). واته‌: سوێند بەوخوایەی گیانی منی بەدەستە قیامەت نایەت تا مرۆڤ قسە لەگەڵ نەعلەكەی (پێڵاوەكەی) نەكات.

لەم ساڵانەی رابردوودا بەهۆی پێشكەوتنی زانستەوە ، مۆبایلی زیرەك ، خێمەی زیرەك ، چاویلكەی زیرەك دروست كرا ، بەڵام ئەی پێڵاوی زیرەك چی؟

ساڵی 1989 فیلمی (گەڕانەوە بۆ داهاتوو) بەرهەمهێنرا كەتیایا باسی پێڵاوی زیرەك ئەكات كە خەیاڵێكی زانستی بوو ، ئەندازیاری جەزائیری (كەریم ئومنیە) كە لەفەڕەنسا ئەژی ئەمە وای لێدەكات هەوڵ بدات ئەو پێڵاوە دروست بكات لەكۆمپانیاكەیدا كەناوی (دیجیتسۆل)ـە. ئەم ئەندازیارە ساڵی 1999 توانی سوكترین پێڵاوی وەرزشی دروست بكات ، ئنجا ساڵی 2000 توانی پێڵاوی وەرزشی تایبەت دروست بكات بۆ ئافرەتان ، ساڵی 2015ش توانی پێڵاوی زیرەك دروست بكات و لەپێشانگای ئەلەكترۆنی بەكاربردن لەلاس فیغاس لەئەمەریكا نمایشی بكات ، كە ئەم پێڵاوە بەهەنگاونان باترییەكەی شەحن ئەبێتەوەو بەهۆی ئەنتەرنێتەوە ئەتوانێت هەنگاوەكانت بۆ بژمێرێت و شوێنەكەت بەجی پی ئێس بۆ دیاری بكات و رێنمایی رێگات بكات و لەرێی بلوتوس و مۆبایلەكەتەوە ئەتوانی زانیاری لێوەربگریت و زۆر شتی تر كە بەڕاستی ئەمە راستگێڕی فەرمایشتەكەی سەروەرمانە (د.خ) كە بەیەكێك لەنیشانەكانی هاتنی قیامەتی دائەنێت و سوێندی لەسەر ئەخوات ، جا ئەمە هەنگاوی یەكەمەو خوا ئەزانێت چی تر ئەدۆزرێتەوە ، ئەمجارەیان خۆشبەختانە ئەندازیارێكی موسڵمان داهێنەرەكەیەتی. ئەیەوێت بۆمەراسیمی حەج موسڵمانان سوودی لێوەربگرن و رێنماییان بكات بەراستی حەجەكەیان بكەن، چاوەڕێی لایەنێكە هاوكاری بكات بۆ بەرهەمهێنان و فەڕەنسا لەسەر داهێنانەكەی چەند خەڵاتیان داوەتێ‌.

وەڵامێک بنووسە