توێژینەوە

ئافرەت پێش سەرهەڵدانی ئیسلام | بەشی پێنجه‌م

617بینین

 

“ئافرەت لە کۆمەڵگای کۆنی ڕۆمەکاندا”

سەردەمی کۆماری یەکەم، سەردەمی شارستانییەتی ڕۆمەکان بوو، ئەوکات سەرۆکی خێزان، ڕێبەری ئایینی و ڕامیاری و ئابووریش بوو، هەموو کارێکی بەدەست بوو و هەموو مافێکیشی هەبوو، تەنها ئەو مافی کڕین و فرۆشتنی هەبوو ، بەپێی یاسای خۆیان.

لەهەموو ئەو شتانە بێبەش بوو، لە یاساکەیاندا هاتبوو: سێ کەس هیچ مافێکیان نەبوو، ئەوانیش (ئافرەت و منداڵ و شێت) (1) بوون.

هەموو ئەو ماڵ و سامانەی، کە لەماڵی باوکی لەکاتی شووکردنیدا، لەگەڵ ئافرەتدا دەگوێزرایەوە، هەمووی دەبوو بە هی مێردەکەی، لە یاسای ڕۆمەکاندا یاسایەک هەبوو پێیان دەگووت (هاوسەریی بە گەورەیی)، بەمـپێـیە دەکەوتە ژێر چەپۆکی سەردارێتی مێردەکەی و، هەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ کەسوکارەکەی دەپچڕا، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێی درابوو، دەیتوانی دادگا بۆ ژنەکەی دابنێت و چارەنووسی دیاری بکات، دوای کۆچی دوایی مێردەکەشی، دەکەوتە ژێر دەسەڵاتی کوڕەکانی. (2).

(1) مباديء القانون الروماني – د.عبدالمنعم بدر – ص: 197-241.
(2) مباديء القانون الروماني – د.عبدالمنعم بدر – ص: 221-265.

وەرگیراوە لەکتێبی: ئافرەت لەکۆمەڵگه‌ی ئیسلامیدا
ئاماده‌كردنی: م. شه‌ونم موحه‌ممه‌د

وەڵامێک بنووسە