توێژینەوە

ئافرەت پێش سەرهەڵدانی ئیسلام | بەشی چواره‌م

568بینین

 

“ئافرەت لە کۆمەڵگای یۆنانیدا”

مێژوونووسەکان، هۆکاری لەناوچوونی شارستانیەتی کۆنی یۆنان، بە لەناوچوونی خێزان و سەرهەڵدانی داوێنپیسیی لێکدەدەنەوە.

لەیۆنانی کۆندا و لەسەردەمی زێڕینیدا، ئافرەت هیچ ڕۆڵێکی لەبونیادنانی شارستانییەت و بناغەی کۆمەڵدا نەبووە، لەوێدا ئافرەت وەکو هەر کەلوپەلێکی ناوماڵ، لە چوار دیواری ماڵدا دەژیا، زۆربەی ڕۆشنفیکرانی ئەو کۆمەڵگایەش، لەهەموو بوارەکانی ژیاندا، داوای دەرنەکەوتنی ئافرەتیان دەکرد (1)

ئافرەتیان تەنها بۆ منداڵبوون دەویست و وەکو هەر کارکەرێکی ناوماڵ هەژماردەکرا، قەتیش بەچاوی ڕێزوو حورمەتەوە سەیریان نەدەکرد، هەروەکو گوتاربێژە بەناوبانگەکەیان (دیموستین) (2) دەڵێت: (ئێمە ئافرەتە لەشفرۆشەکانمان بۆ چێژ وەرگرتن دەوێت و، بۆ باری تەندرووستیشمان ئافرەتە دۆستەکانمان دەوێت و ،هاوسەرەکانیشمان بۆ وەچە خستنەوە ده‌وێت) (3).

(1) حیاة یونان – ول دیورانت – وەرگێڕانی محمد بدران – ص: 114-117.
(2) دیموستین:۳۸٤ق. م/۳۲۲ق. م..پیاوی دەوڵەتی یۆنان و خەتیبی گەورەی ئەسینا بوو.
(3) حیاة یونان – ول دیورانت – الترجمة: محمد بدران – ص: 114-117.

وەرگیراوە لەکتێبی: ئافرەت لەکۆمەڵگه‌ی ئیسلامیدا
ئاماده‌كردنی: م. شه‌ونم موحه‌ممه‌د

وەڵامێک بنووسە