سەردانیگوڵەکانی ژیارهەواڵ و چالاکی

گوڵەکانی ژیاری دەستەی سیروان لە چالاکیەکدا.

70بینین

گوڵەکانی ژیاری دەستەی سیروان لە چالاکیەکدا.

ڕۆژی هەینی بەرواری ١١/١١/٢٠٢٢ بەرامبەر ١٧/٤/١٤٤٤ کۆچی مامۆستاو قوتابیانی گوڵەکانی ژیار دەستەی سیروان پێک شادبوونەوە. 

دوای دابڕانیان بەهۆی پرۆسەی خوێندنەوە ڕۆژی هەینی پیرۆز مامۆستا و قوتابیانی گوڵەکانی ژیار خولی هاوینە دەستەی سیروانی شاد کردەوە. 

لەو دیدارەدا مامۆستایان لە حاڵ و تەندروستی  گوڵەکانیان پرسی و باسی کاتەکانی قوتابخانەیان کرد، جێگەی باسە لەو کاتەی کە پێکەوە بەسەریان برد چەندین چیرۆکی سودبەخش و پەندو ئامۆژگاری پێشکەش بە گوڵەکانی ژیار کراو چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام درا، گوڵەکانی ژیار خۆشحاڵی زۆریان دەربڕی بە یەکتر شادبوونەوەیان لەگەڵ مامۆستاکان و هاوڕێکانیان.

وەڵامێک بنووسە