سیمینارهەواڵ و چالاکی

ئینستتیوتی ژیار دەستەی سیروان سیمیناری (ئەزموونی من) ساز دەکات.

96بینین

ئینستتیوتی ژیار دەستەی سیروان سیمیناری (ئەزموونی من) ساز دەکات.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی (١٠/١١/٢٠٢٢) بەرامبەر (١٦/٤/١٤٤٤) کۆچی ئینستتیوتی ژیار دەستەی سیروان هەستا بە ئەنجامدانی سیمیناری (ئەزموونی من).  

سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا ئیقباڵ غەفار سەرۆکی ڕیکخراوی سەروەری هەڵەبجە پێشکەشکرا.  

لەو سیمینارەدا مامۆستا ئیقباڵ باسی لە ئەزموونی ژیانی خۆی کرد وەک کەسایەتییەکی سەرکەوتووی ناوچەی هەڵەبجەو هەورامان. مامۆستا ئیقباڵ لەگەڵ باسکردنی کارە خێرخوازییەکانیدا هانی بەشداربووانی سیمینارەکەیدا کە بە ئەخلاقێکی بەرزەوە بتوانن باشترین و فراوانترین تۆڕی پەیوەندی دروست بکەن. لە هەمانکاتدا مامۆستا ئیقباڵ داوای لە بەشداربووانکرد کە خاوەن هیممەتی بەرزی ئیسلامی بن و سڵ نەکەنەوە لەو تەنگ و چەڵەمانەی دێتە ڕێگەیان. 

جێگای ئاماژەیە سیمینارەکە تەنها بۆ کوڕان ڕێکخرابوو.

وەڵامێک بنووسە