د. خالد گه‌ردید. شێرزاد عبدالوهابسیمینارهەواڵ و چالاکی

لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار چالاکی پرۆژەی خێزان ساز دەکات.

318بینین

لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار چالاکی پرۆژەی خێزان ساز دەکات.

ڕۆژی هەینی بەرواری 2022/12/9 بەرامبەر 15/جمادی یەکی/1444 کۆچی لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار کۆتایی بە خولێکی دوو رۆژەی خێزانسازی هێنا، کە تایبەت بوو بەو بوک و زاوایانەی کە لە ساڵی 2022 دا هاوسەرگیرییان ئەنجامداوە.

شایەنی باسە لە پرۆژەی خێزانسازیدا شانزە بوک و زاوا تێیدا بەشداربوون، کە لە ماوەی دوو ڕۆژەکەدا هەشت بابەتی جیاواز تێیدا پێشکەشکرا لە لایەن کەسانی پسپۆر لە بابەتە جیاوازەکاندا، کە پێکهاتبوو لە: دکتۆر شێرزاد عبدالوهاب (هۆکارەکانی بەختەوەری خێزان)، دکتۆر خالد گەردی (خێزان لە قورئان و فەرموودەدا)،

مامۆستا محمد سینەمۆکی (پایەکانی خێزانی ئاسوودە)، دکتۆرە صافيناز (خوود پارێزی لە ڕووی تەندروستیەوە)، مامۆستا گوڵاڵە رضا حسن (ڕێکخستنی بودجەی خێزان)، حاکم گۆران (چارەسەری یاسا بۆ کێشە خێزانییەکان)،

مامۆستا یاسین احمد زەنگەنە (چارەسەری کێشە خێزانییەکان)، دکتۆر هێمن خورشید(ژیانی خێزانی).

لە بەردەوامی پڕۆژەکەدا ئینستتیوتی ژیار لقی گەرمیان، باجی چوون بۆ لای دکتۆری پسپۆر لە بواری ژناندا بەخشیە بوک و زاواکان کە دەتوانن بەبێ بەرامبەر بۆ ماوەی ساڵێک سەردانی دکتۆر بکەن و لەگەڵ هاوکاریکردنیان لە ئەنجامدانی سۆنەردا.

لە کۆتایی پڕۆژەکەدا لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا خەڵاتی تایبەت بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئۆنڵاین پێشکەش دەکرێت بە بووک و زاوای بەشداربوو.

وەڵامێک بنووسە