پانێڵپرۆفیسۆر د. خالد محمد صاڵح

لقی سلێمانی ژیار پانێڵی(جێندەرو لێکەوتە نەرێنییەکانی) ساز دەکات.

348بینین

لقی سلێمانی ژیار پانێڵی(جێندەرو لێکەوتە نەرێنییەکانی) ساز دەکات.

ڕۆژی یەکشەم بەرواری 11/12/2022 لە هۆڵی سەرەکی لقی سلێمانی، ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی(جێندەرو لێکەوتە نەرێنییەکانی) بۆ هەر یەک لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید محمد سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارو هەروەها پڕۆفیسۆر دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی و دکتۆر موسەننا ئەمین.

سەرەتای پانێڵ بە وتەی خوشکە نەرمین موستەفا بەرپرسی بەشی خێزانی ژیار دەستی پێکردو دواتر  وتەی بەخێرهاتن لەلایەن د.کامیل شارباژێڕی بەرپرسی لقی سلێمانی پێشکەش کراو پاشان هەریەک لەو بەڕێزانە گۆشەیەکی جێندەرو تێڕوانینی خۆیان بۆ لێکەوتە نەرێنییەکانی باس کردوو پاشان ئامادەبووان بە پرسیارو وەڵام بەشداری پانێڵەکەیان کردو لەلایەن پێشکەشکارانەوە وەڵام درانەوە.

جێی باسە پانێڵەکە بە بەشدارییەکی بەرچاوی خوشک و برایان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

وەڵامێک بنووسە