سیمینارفیستیڤاڵهەواڵ و چالاکی

لقی سلێمانی ژیار بەشداری ئاھەنگی ساڵانەی نووری حیکمە دەکات

101بینین

لقی سلێمانی ژیار بەشداری ئاھەنگی ساڵانەی نووری حیکمە دەکات.

ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٠٢٢/١٠/١٤ لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار بەشداریی کرد لە ئاهەنگی ساڵانەی مۆڵەتپێدانی قورئانی پیرۆز بە قوتابیان لەلایەن لقی سلێمانی دەزگەی نووری حیکمە بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری.

جێی ئاماژەیە بەڕێز: م. خاتون عبداللە بەرپرسی بەشی بەدواداچوون لە لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار بە نوێنەرایەتی لق بەشداربوو لە ئاھەنگەکەدا.

شایانی باسە دەزگەی نوری حیکمە وەک نەریتێکی ساڵانە ئاهەنگ بۆ دەرچووانی قوتابیان لە کچ و کوڕان ساز دەکات و ئەمساڵ یازدەهەمین ئاهەنگی ساڵانەی دەزگای نووری حیکمە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە مۆڵەتی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە (ریوایەت و قیرائەتە جیاوازەکان) بەخشرا بە (١٠٢) قوتابی بۆ هەردوو ڕەگەز و برووسکەی پیرۆزبایی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار  بەو بۆنەوە.

وەڵامێک بنووسە