هەواڵ و چالاکی

شاندی ئەکادیمیای باشاک شەهیرو ئینستتیوتی ژیار لە چەند چالاکییەکدا.

126بینین

ئەمڕۆ ھەینی 2022/6/17 شاندێکی ئینستتیوتی ژیار بە ھاوڕێیەتی شاندی باشاک شەهیر کە پێکهاتبوون لە بەڕێزاند.عیماد الدین الرشید سەرۆكی ئەكادیمیای باشاك شەھیر و  ئەحمەد محمد علی یاریدەدەری سەرۆكی ئەكادیمیایباشاك شەھیر و بە ھاوڕێیەتی دكتۆر محمد سینەمۆكی جێگری دووەمی سەرۆكی ئینستتیوتی ژیارو دكتۆر عوسمانئالانی و مامۆستا یاسین زەنگەنە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ژیار، سەردانی سەنتەری نووری حیكمەیان كردو ولەلایەن دكتۆر زانا حەمە ئەمین سەرۆکی سەنتەر و چەندین مامۆستا و قوتابییانی نووری حیکمە پێشوازییان لێكرا.

شایانی باسە لە کۆبوونەوەیەکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا لە پێناو سوود وەرگرتن لە كاری ڕێكخراوەیی.

پاشان هەمان شاند سەردانی سەنتەری (اقرا)یان كرد و لەلایەن مامۆستا زەینەدین سازانی بەرپرسی لقی سلێمانی(اقرا)و كۆمەڵێك لە مامۆستایانی بەڕێز پێشوازیان لێكرا.

هەروەها شاندەکە هەمان ڕۆژ سەردانی سەنتەری (زەھاوی) بۆ فیكرو لێكۆڵینەوەیان كردو لە لایەن دكتۆر سەباحبەرزنجی سەرۆکی سەنتەری زەھاوی و كۆمەڵێك لە برایانی سەنتەرەوە پێشوازییان لێ كرا.

شایانی باسە لەم سەردانانەدا چەندین ڕاو بۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی کاری ڕێکخراوەخزمەتگوزارەکان.

وەڵامێک بنووسە