هەواڵ و چالاکی

ئینستتیوتی ژیار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەکادیمیای باشاک شەهیر.

134بینین

ڕۆژی پێنجشەمە 2022/6/16 شاندێکی باڵای ئەکادیمیای (باشاک شەهیر) کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان دکتۆر عیمادالدینڕەشید سەرۆکی ئەکادیمیا و دکتۆر ئەحمەد محەممەد جێگری سەرۆکی ئەکادیمیا لە وڵاتی تورکیاوە سەردانیئۆفیسی سەرەکی ئینستتیوتی ژیاریان کرد لە سلێمانی و لەلایەن بەڕێزان د.خالد محمد سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارود.عوسمان مەحمود ئالانی و کاک حاجی ڕزگار و م. یاسین زەنگەنە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەگەرمی پێشوازیکرانو لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گفتوگۆ و تیشک خرایە سەر کاری ڕێکخراوەیی و هەروەها سەرجەم بوارەکانی دی وسوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەردوولاو دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکان.

دواتر وەفدی ناوبراو سەردانی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیاریان کردو لەلایەن بەڕێزان م. یحیی عبداللە بەرپرسی لق ومامۆستا عەدنان جێگری بەرپرسی لق و چەندین ئەندامی لقی دیکەوە بەگەرمی پێشوازیکران و لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا چەندین تەوەری گرنگ بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کارەکان خرایە بەرباس و دواتر بەڕێزەوە بەڕێخران.

دواتر هەمان وەفد بەیاوەری لقی هەڵەبجەی ئیستتیوتی ژیار سەردانی ڕێكخراوی (تاج عارفین)یان كردوو لە لایەنمامۆستایانی بەڕێزی ئەو ڕێكخراوەوە پێشوازییان لێكراو پاشان هەمان شاند سەردانی ڕێكخراوی (سەروەری) یانكردوو لە لایەن مامۆستا ئیقبال بەرپرسی ڕێكخراو پێشوازییان لێکرا.

وەڵامێک بنووسە