خولهەواڵ و چالاکی

ئینستتیوتی ژیار خولێکی ناوازە و تایبەت بۆ سەرجەم ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و بەرپرسانی لق و دەستەکان دەکاتەوە

240بینین

ئينستتیوتی ژیار خولێکی ناوازە و تایبەت بۆ سەرجەم ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و بەرپرسانی لق و دەستەکان دەکاتەوە.

دوای ئەوەی ئینستتیوتی ژیار لە ڕۆژی چوارشەم بەرواری 14/9/2022 پێشوازییان کرد لە زانا و پسپۆڕی عێراقی مامۆستا ڕەزا ئەلحەدیسیی سەرۆکی ڕێکخراوی فۆڕتالێنتس و پسپۆڕ لە زانستی جۆرەکانی کەسێتی و هەروەها لە پەروەردەی خێزان و کاری بانگەوازیی، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینى و شەممە بەرواری 2022/09/17.15 ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی دوو خولی ناوازە و تایبەتی لە هۆڵی ئینستتیوتی ژیار لە بنکەى سەرەکى لە شارى سلێمانی بۆ بەرپرسانی ژیار لە سەرجەم شارەکانی کوردستان.

جێی باسە هەردوو خولەکە لەلایەن مامۆستای نابراو پێشکەشکران و خولی یەکەم لە ژێر ناونیشانی (پێگەیاندنی سەرکردە و ڕۆڵی سەرکردە بە پێی پێوەری چوار جۆر زیرەکییەکە) پێشکەشکراو مامۆستا ڕەزا ئەلحەدیسیی لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە درێژە باسی ئەو بوارەی بۆ بەشداربووان کرد و گرنگی و ڕۆڵی سەرکردەی بە شێوازی پراکتیزەیی بۆ ئامادەبووان باسکرد و پاشان ئامادەبووانیش بەچەندین پرس و پێشنیار خولەکەیان زیاتر دەڵەمەند کرد.

هەروەها لە درێژەی چالاکی و پێشکەشکردنی خولەکاندا مامۆستا ئەلحەدیسی خولێکی دی تایبەت بە بواری خێزانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە ژێر ناونیشانی (چوار کلیل بۆ تێگەیشتن لە هاوبەشی ژیان)، ئەم خولەش دوو ڕۆژی خایاند و چەندین تەوەری گرنکی لە خۆگرتبوو سەبارەت بە بواری خێزان و چارەسەری گرفت و کێشە خێزانییەکان.

شایانی باسە زیاتر لە 70 کەس لە هەردوو ڕەگەز بەشداری ئەم خولانەیان کرد و پاشان لە ڕۆژى شەممە و لە بەرواری 2022/09/17 کۆتایی بە خول و ڕاهێنانەکان هێنرا.

ڕاگەیاندنی ناوەندی ئینستتیوتی ژیار

 

وەڵامێک بنووسە