توێژینەوە

خۆشنووسەكەی قورئان

836بینین

 

شێخ عوسمان تەها ساڵی 1934 لە حەلەب لەدایكبووەو باوكی پێشنوێژو وتارخوێن بووە، لەباوكیەوە فێری خەتی (روقعە) بووە، زۆربەی كاتەكانی مەشقی ئەكرد لەسەر خۆشنووسی، باوكی پێی وت: كوڕم گرنگی بدە بەخوێندنەكەت با خۆشنووسیت وەك هیوایەتێك بێ، خۆناتەوێ‌ ببیت بەحافز عوسمان كەقورئانی نووسیوەتەوە.

ئەمە زیاتر حەزی نووسینەوەی قورئانی لا دروست كرد، ساڵی 1964 لێسانسی لەشەریعەی ئیسلامیدا تەواو كرد لە سوریا و پاشان دبلۆم عامی تەواوكرد لە كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی دیمەشق ساڵی 1965.

ساڵی 1973 مۆڵەتی خۆشنووسی لەخۆشنووسی پایەبەرز حامید ئامەدی وەرگرت.

ساڵی 1970 لەسەر داوای وەزارەتی ئەوقافی سوری یەكەم قورئانی بۆ نووسین، پاشان كە خانەنشین بوو ساڵی 1988 لەسەر داوای وەزارەتی ئەوقافی سعودی چووە مەدینەو بەفەرمانی (شا فەهد) گرێبەستیان لەگەڵ كرد و لە (كۆمەڵگای شا فەهد بۆ چاپی قورئان) كاری كرد. ساڵی 1988 بووە ئەندامی لیژنەی پێشبڕكێی خۆشنووسی كە سێ‌ ساڵ جارێك لە ئەستەنبوڵ ئەكرێت.

(14) جار قورئانی بەهەموو ریوایەتەكان نووسیوەتەوە لەماوەی نزیكەی پەنجا ساڵداو هەرقورئانێك نزیكەی دووساڵ و نیوێكی بردووە ونزیكەی سێ‌ سەد ملیۆنی لێ چاپ كراوە، جا لەبەر ئەوەی لەقورئان حاڵی ئەبێت، كاتێك دەست ئەكات بەنووسین كەمێشكی لای هیچی تر نەبێ جگە لەو ئایەتانەی ئەینووسێت و ئاگای لەدەوروبەری نامێنێت، تەنانەت كەسێك بێت و بچێت یان ژوورەكەش بگوێزێتەوە ئەم هەستی پێناكات.

كاتێك كەئایەتەكانی خۆشیەكانی بەهەشت ئەنووسێت تەفاعول ئەكات لەگەڵیانداو حەز ناكات تەواوببن، كەئایەتەكانی سزاو دۆزەخیش ئەنووسێت عەرەق ئەكاتەوەو دڵ ودەستی ئەلەرزن و زۆر لەخۆی ئەكات نووسینەكەی باش دەربچێت. بەشێوەیەكیش ئەنووسێت كەكۆتایی لاپەڕە كۆتایی ئایەت بێت.

خۆی قەڵەمی خۆشنووسی دروست ئەكات و مەرەكەبیش لەبەریتانیاوە دەهێنێت، هەرچی نووسیوە بەدەستی بەدەستنوێژەوە نووسیوونی، بەیانیەكیان ئەچێتە سەر كارەكەی و ئەیەوێت بنووسێت، (شێخ عەلی حوزەیفی)شی لا ئەبێت، هەرچی ئەكات قەڵەمەكەی نانووسێت، هەڵیدەوەشێنێت و پاكی دەكاتەوەو مەرەكەبی تێدەكاتەوە بێسوود ئەبێت، هەردووكیان سەرسام ئەبن، شێخ حوزەیفی ئەڵێ‌ با ئەو پەنجەرانە دابخەین، دایدەخەن هەر نانووسێت، دوایی بیری دێتەوە دەستنوێژی نیە، ئەچێت دەستنوێژ ئەگرێت و دێتەوە دەستدەكات بەنووسینی (الله نور السماوات والارض مثل نوره كمشكاة…) قەڵەمەكە رێكوپێك ئەنووسێت كەئەمەش یەكێكە لەبەسەرهاتە سەیرەكانی ژیانی لەخزمەت قورئاندا.

وەڵامێک بنووسە