هەمەرەنگ

سكرتێری پێشووی پاپای فاتیكان

598بینین

 

یەكێ‌ لەسیفات و ناوە پیرۆزەكانی خوا ئەوەیە كە (الهادی) یە ، جا لەبەسەرهاتی ئەوانەی موسڵمانبوون لەكۆن و نوێدا تەواو لەو ناوە پیرۆزە تێدەگەین كە لەفەرموودەی قودسیدا ئەفەرموێت: ئەی بەندەكانم هەموو سەرگەردانن مەگەرمن هیدایەتتان بدەم ، داوای هیدایەت بكەن باهیدایەتتان بدەم.. بۆ نموونە:
سكرتێری پێشووی پاپای فاتیكان كەناوی خۆی كردووە بەئیدریس تۆفیق پڕۆفیسۆرەو ئێستا مامۆستایە لەزانكۆی ئەزهەر ، كاتێك سەردانی میسر دەكات كوڕێكی تەمەن 14 ساڵ كە پێڵاوی بۆیاخ دەكرد ، بووە هۆی موسڵمانبوونی بەهۆی سەلام لێكردنەوە. ئەمە وای لێكرد ساڵ ونیوێك دیراسەی ئیسلام بكات، بەتایبەت كەلەبەریتانیاش وانەی بەراوردكردنی ئاینەكانی ئەوتەوە قوتابیە موسڵمانەكان ئەهاتنە ژوورەكەی ئەم نوێژیان ئەكردوكەبەرۆژووش ئەبوون لەرەمەزاندا ئەم وەك هاوسۆزیەك ئەو رۆژە هیچی نەئەخوارد كەهێشتا موسڵمانیش نەبووبوو.

ناوبراو ئەڵێت: رۆژئاوا دوژمنی ئیسلام نیە ، ئەوانەی دژایەتی ئیسلام ئەكەن كەسانێكن دەسەڵاتدارن لەو وڵاتانە.من بەجیهاندا ئەگەڕێم و لەنزیكەوە سەرانی مەسیحیەت ئەناسم و ئەزانم چی وا لەمێشكیاندا بەرامبەر ئیسلام ، بۆیە ئەزانم لەكوێوە بۆیان ئەچم و قسەیان لەگەڵەدا ئەكەم.

من بەدوای ئیسلامدا نەگەڕام بەڵكو ئیسلام منی دۆزیەوەو خواگەورە بەفەزڵی خۆی هیدایەتی دام.

وەڵامێک بنووسە