هەمەرەنگ

بزانه‌ خوای گه‌وره‌ چۆن هات به‌هانایه‌وه‌

446بینین

ئەزموونی ئیمانی | به‌شی سێیەم

مامۆستا تەها ئەڵێت:

دكتۆر مەحمودی گەڵاڵە ئیشی پەرستاری ئەكرد دوكانێكی هەبوو ساڵی 2007 لەگەڕەكی ئاشتی ، كوڕێك هات نەخۆشێكی ئافرەتی لەگەڵ بوو ، وتی: دكتۆر ئەو دەرزیەی بۆبكە و دەمارەكەی بدۆزەوە و ئاگات لێی بێت، لەدڵەوە پێم ناخۆش بوو قسەكانی ، بۆم كردوو رۆیشتن ، پیاوێكی دراوسێشمان چاوەڕێی دەرزی لێدانی دەكرد بەخەیاڵی ئەوی ترەوە بەدەمار بۆم كرد، تومەز ئەبێت بە ماسولكە بۆی بكرێت ، كەسەیری دەرزیەكەم كرد ئارەقێكی ساردم كردەوە، مام حاجی رۆیشت و زۆر دوعام كرد، پێیان بڵێم نابێ‌ و نەیڵێم نابێ‌ ، تەلەفونم كرد بۆ كوڕێكی وتم: كاك حاجی چۆنە؟ وتی: باشە. دوای دوو سەعات كردمەوە، كوڕەكەی وتی: زۆرباشە بۆ پرسیار ئەكەیت؟ وتم: حاڵەتێكی وابووە ، باش بوو سوپاس بۆ خوا مام حاجی سەلامەت بوو خوا لەو مەوقیفە رزگاری كردم.

لە ئەوقاف 150 دینارم وەردەگرت لەبەختیاری ئەمدا بەكرێ‌ ، رۆژێك میوانێكم هات ساڵی 2001 تەنها پەنجاو چوار دینارم پێبوو، هەموویم خەرج كرد بۆخزمەتی میوانەكە، بۆسبەی هیچم پێنەبوو ، چووم بۆ مزگەوت نوێژی نیوەڕۆم كرد ، مارسیدیسێك لەبەردەرگا وەستابوو، مامۆستا پشكۆ دوای نوێژ وتی: ئەو برادەرە لەبەردەرگا چاوەڕێت ئەكات ، كەچووم بۆ لای وتی: جەنابت مامۆستای؟ وتم: بەڵێ‌ فەرموو. وتی: ژن مارەكردنێكمان هەیە، لەگەڵی چووم بۆماڵەكەیان لای سەهۆڵەكە ، پاش ئەوەی مارەم كردن ومنی هێنایەوە پاكەتێ‌ شیرینی دامێ‌ وەك عادەتی، كەلەماڵەوە سەیرم كرد سەدو پەنجا دیناریشی تیادانرابوو .. هەستم كرد خوای گەورە بەرەەحمی خۆی هات بەهانامەوە.

وەڵامێک بنووسە