ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئاهەنگى کۆتاییهاتنى خولى هونەرى ووتاربێژى لە لقى سلێمانى سازکرا

نووسەر: سەفین دەلۆیى

112بینین

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/08/17 ئاهەنگى کۆتاییهاتنى خولى هونەرى ووتاربێژى لە لقى سلێمانى سازکرا. بە ئامادەبوونى بەڕێزان: پ. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و، بە بەشداریى پ.ى د. کامیل شارباژێریى بەرپرسى لقى سلێمانى و، پ.ى د. عوسمان ئالانیی ئەندامى دەستەى کارگێڕى ئینستتیوتى ژیار و، پ.ى د. ناسیح ئارووزەریى و م. دیار هەمەوەند کارگێڕى لقى سلێمانى ئاهەنگەکە بەڕێوەچوو. لە ووتەیەکدا پ. خالید موحەممەد ساڵح ئاماژەى بە گرنگى کردنەوەى خولەکە و گرنگى بەشداربوون کرد لەم جۆرە خولانە و، بە پێویستیزانى لەسەر گەنجان کە خۆیان بەهرەمەند بکەن لە هەموو بوارەکاندا و، هەروەها دەستخۆشیى لە کارگێڕى لقى سلێمانى و مامۆستایانى خولەکە کرد کە خولێکى ناوازەیان بەڕێوەبردووە. هەروەها پ.ى د. ناسیح ئارووزەریى لە ووتەیەکدا باسى لە کاریگەرى هونەرى ووتاربێژى کرد لە چینى گەنجاندا کە تا چەند پێویستە گەنجان گرنگى پێبدەن و هەوڵى باشتربوونى تێدا بدەن. لە کۆتاییدا بوار ڕەخسا بۆ بەشداربووان ووتەى کۆتایى خۆیان پێشکەش بکەن و سەرنجى خۆیان دەرببڕن. جێى ئاماژەیە ئەوانیش باسیان لە پڕ بایەخى خولەکە کردەوە و سوپاسى مامۆستایان و کارگێڕى لقى سلێمانییان کرد. خولى هونەرى ووتاربێژى لە ڕۆژى 2021/07/01 دەستیپێکرد و تا 2021/08/05 بەردەوامبوو، تیایدا 35 کەس بەشداربوون. شایەنى باسە لە ئێستادا لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار چەندین چالاکى و پڕۆژە و خول بەڕێوەدەچێت.

 

وەڵامێک بنووسە