گەلەریهەواڵ و چالاکی

بەشى گەنجانى لقى سلێمانى خوانێکى بەربانگى ڕێکخست

نووسەر: سەفین دەلۆیى

295بینین

سێشەممە 15ى رەمەزانى 1442ى کۆچى بەرامبەر بە 2021/04/27 لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار/ بەشى گەنجان، خوانێکى بەربانگى بۆ گەنجان و فێرخوازانى لق سازکرد.

خوانەکە بە ئامادەبوونى مامۆستایانى لق و بەشێک لە ئەندامانى دەستەى کارگێڕى ئینستتیوتى ژیار سازکرا بوو، شایەنى باسە لە دواى خوانى بەربانگ ووتەى بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز: د. کامیل شارباژێڕى بەرپرسى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیارەوە پێشکەشکرا و باسى لە ڕۆڵى به‌رچاوى گەنجان کرد له‌ خزمه‌تكردن و بنياتنان و به‌رەو پێشبردنى کۆمەڵگەدا.

دواتر بەڕێز سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار پ. د. خالید موحەممەد ساڵح، ووتارێکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا ئاماژەى بە خاڵە باڵا و گرنگەکانى مرۆڤ بە گشتیى و گەنجان بە تایبەتیى کرد و هەروەها باسى لە گرنگى پەروەردە کرد و جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌ بناغه‌ى سه‌ره‌كيى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى باش و پێشكه‌وتووه‌ و پێویستییەکى هەمیشەییە بۆ گەنجان و لاوان.

لە کۆتایى دیدارەکەدا فێرخوازان سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆ ئینستتیوتى ژیار لە پاى ئەو چالاکیى و پرۆژە و دیدارانەى کارى لەسەر کردووە و ئەنجامى داوە و هیواى بەردەوامیان خواست.

وەڵامێک بنووسە