Prisvinner Michael Cook under Holberg-prisens symposium.
توێژینەوە

رۆژهەڵاتناسێكی ئەمەریكی و ئیسلام!

790بینین

 

مایكل كۆك كە رۆژهەڵاتناسێكی ئەمەریكیە ، بەهۆی ئەوەی كە لەساڵی 1988 ئافرەتێك لە میترۆدا لەشیكاگۆ دەستدرێژی دەكرێتەسەر بە بەرچاوی خەڵكەوەو كەسیش ناچێت بەلایدا ، 10 ساڵ دیراسەی فەرمان بەچاكەو رێگرتن لەخراپەی كرد لەفیكری ئیسلامیدا ، هەرچی لەوبارەوە نووسرابوو خوێندیەوە تەنانەت دەستخەتی توركی و عەرەبی و فارسیش و زۆر سەرسامبوو بەغەزالی كە لە (احیا‌ء)دا دەڵێت: فەرمان بەچاكەو جڵەوگیری لەخراپە ئەسڵی ئیسلام و جەوهەرەكەیەتی، ئینجا پەڕاوێكی نووسی و داوا لە رۆژئاوا دەكات كە ئەوانیش چاو لە ئیسلام بكەن و خەڵكی فێری هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و بەرامبەر بەهەڵەكانی كۆمەڵگا هەڵوێستەیان هەبێت ، وا ئەزانم ئەمە وانەیەكی گەورەیە بۆ ئێمە كەبەداخەوە ئێمە وەك پێویست قەدری دینەكەمان نازانین ،ئەوەتا ئەم ئومەتە خوا هێناویەتی و كارەكەی ئەوەیە كە ئەو رۆژهەڵاتناسە باسی دەكات وقەدری دەزانێت وبەوەش دەبێت بەباشترین ئوممەت (كُنْتُمْ خَیْرَ أُمَّەٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَڕ ۆتُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ ۆڵوْ آ‌َمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ ڵكَانَ خَیْرًا ڵهُمْ مِنْهُمُ الْمُۆْمِنُونَ ۆأَكْثرهُمُ الْفَاسِقُونَ (110)أل عمران).

زەردەخەنەی هیوا (630)
نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان

وەڵامێک بنووسە