هەمەرەنگ

رازیبوون

374بینین

 

ژیانی دونیا هەمووی تاقیكردنەوەیەومرۆڤیش بەتەبیعەت تەنگەتیلكەیەو چیكڵدانەی بچووكەو زۆر زوو سەری دونیای لێدێتەوە یەك ، ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش موسڵمان پەروەردە ئەكات كە لەخۆشیەكاندا سنوورنەبەزێنێت و سوپاسگوزار بێت و لەناخۆشیەكانیشدا ئارام بگرێت و رازیبێت لەخوا.

سەروەرمان دروودی خوای لەسەر ئەفەرموێت: پاداشتی گەورە لەسەر بەڵای گەورەیە،وەخوا ئەگەر بەندەیەكی خۆشویست تاقیدەكاتەوە،كێ‌ رازیبوو ئەویش لێی رازی ئەبێت ، هەركەسیش ناڕازی بوو خوا لێی ناڕازیە.

عیمرانی كوڕی حصین هاوەڵی خۆشەویست بوو سی ساڵ تووشی ئیفلیجی بوو ، بەوەشەوە هەمیشە رازی و سوپاسگوزاربوو ، عەروەی كوڕی زوبەیر لەرۆژێكدا كوڕەكەی مردو قاچێكی خۆشی بڕدرایەوە ،وتی: خوایە سوپاس بۆتۆ لەحەوت مناڵ یەكێكت بردەوەوشەشت بۆهێشتمەوەو لە چوار پەلیشما یەكێكیانت بردەوەوسیانت بۆهێشتمەوە.عومەری كوڕی عەبدول عەزیز لەرۆژێكدا كوڕێكی وخزمەتكارێكی وهاوەڵێكی خۆشەویستی مردن ،بەوەشەوە رازیبوو لەقەدەرەكانی خواو ئەیووت:هەمووحەزوخۆشیەكەم هاتۆتە سەر ئەو قەزاوقەدەرانەی كە رووم تێدەكەن.

جانموونەكان زۆرن كە ئیمانەكەیان وای لێكردوون بەو هەموو ناڕەحەتیەی كەهەیانە رازیبن و سوپاسی خوابكەن و بڵێن هەرئەوەباشە كەخوا بۆت ئیختیارئەكات ، كاك هاشم لەكەلار 37 ساڵ زياترة و برادەرێكی تریش لەصمود 27 ساڵە تەنها سەریان ئەجوڵێت و بەردەوامیش سوپاسگوزارن.

لەفەرموودەدا هاتووە ئەوەی خوا رۆڵەیەكی بباتەوەو سوپاسی خوا بكات ، خوا لەبەهەشتا كۆشكی حەمدی ئەداتێ‌ .بەڕاستی تێگەیشتن لەم رازیبوون و سوپاسگوزاریە زەروورە ئەبێ‌ ویردی زمانمان بێت وبەیانیان و ئیواران سێ‌ جار بڵێین:رضیت بالله ربا وبالإسلام دینا وبمحمد نبیا ورسولا..هەرشادو دوورە بەڵابن.

وەڵامێک بنووسە