هەمەرەنگ

بەرەو باشتربوون (كایزن)

715بینین

 

ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر گرنگی بە پەروەردەی مرۆڤ داوە تا هەمیشە بەرەو باشتر هەنگاو بنێ‌ و باشتر زەوی ئاوەدان بكاتەوە، لەفەرموودەدا هاتووە: هەركەس ئەمڕۆو دوێنێی وەك یەك بێت زیانمەندە (من استوی یوماە فهو مغبون) هەروەها (خوا پێی خۆشە ئەگەر كارێكتان كرد بەباشترین شێوە بیكەن – ان الله یحب اذا عمل أحدكم عملا أن یتقنه).

تا موسڵمانان رۆژیان بوو بەردەوام لەپێشكەوتن و تازەگەری و داهێناندا بوون ، دواتر بەهۆی بار و زرووفی تایبەتەوە موسڵمانان دایانە دواوەو رۆژئاوا بوونە داهێنەر .. بەتایبەت یابانیەكان كە بەرەوباشتر چوون لای ئەوان پێی ئەوترێت (كایزن).. بۆ نموونە: ئەو پیاوەی وێنەكە یەكەم كەسە لە خێزانی خاوەنی توێتادا كە دایكی قوماشی ئەچنی بیری كردەوە مەكینەیەكی چنین بۆ كارئاسانی دایكی درووست بكات ، دروستی كردو دوایی بەرائەتی داهێنانەكەی فرۆشت بە ئینگلیزەكان و پارەكەی دا بەكوڕەكەی كە ئەندازیار بوو تایەكەم ئوتومبێلی یابانی دروست بكات ، ئەوەبوو توێتا لەدایك بوو . لەوساشەوە لەهەموو بوارەكاندا یابانیەكان وا پەروەردەكراون كە هەمیشە هەنگاو بنێنن بەرەو پێشەوە. ئەوەی سەیرە نەك مرۆڤەكانیان بەڵكو قەلەرەشێكی یابانی هەیە ئەویش لەوە ئەچێت لەكایزن تێگەیشتبێت ، كە ئەیەوێ‌ گوێز بخواو بۆی ناشكێت ، لەبەرزیەوە فڕێی ئەداتە سەرشەقامەكان لەشوێنی پەڕینەوەدا تا ئوتومبێلەكان بەسەریا بڕۆن و بۆی بشكێنن ، كەئەشكێت و ئوتومبێلەكان ئەوەستن وخەڵكی ئەپەڕنەوە بەبێ‌ ترس دائەبەزێت و ئەیخوات.. جا ئەم كایزنە ئێستا زانستێكەو پسپۆڕی تایبەتی هەیەو وڵاتان و كۆمپانیاكان سوودیان لێوەردەگرن ، كەبەڕاستی هەموو لەژیانماندا پێویستمان پێیەتی ، ئاشكرایە ژیان فرسەتێكەو زوو تێپەڕئەبێت بۆیە ژیر ئەوەیە بەباشترین شێوە سوود لەو تەمەنەی وەربگرێت كە خوا بۆ تاقیكردنەوە داویەتێ‌ و داوای لێكردووە باشترین كار بكات (الَّذی خَڵقَ الْمَوْتَ ۆالْحَێاة لِێبْلُۆكُمْ أَیُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۆهُۆ الْعَزِیزُ الْغَفُورُ (2) الملك).

وەڵامێک بنووسە