خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

گفتوگۆی نۆزدەهەمینی کتێب لە لقى ڕاپەڕین ئەنجامدرا

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

870بینین

ئەمڕۆ ١/٩/٢٠٢١ لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار گفتوگۆی نۆزدەهەمینی کتێب ئەنجامدرا، خوێندنەوە بۆ کتێبی (قۆناغی ڕۆشنگەری) کرا لە نووسینی (مامۆستا عومەر میراودەلی)، نووسەر ئامادەی دیدارەکە بوو سەرەتا نوسەر پوختەیەکی لەسەر ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەش کرد کە باس لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ڕۆشنگەری لە ئەوروپاو جیاوازیەکانی بارودۆخی جیهانی ئیسلامی و بەئەنجام نەگەیشتنی ڕۆشنگەری تێیدا دەکات.
پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە بەپرسیارو ڕەخنەو سەرنج بابەتەکە دەوڵەمەند کراو نوسەریش وەڵامی بەشێک لە ڕەخنەو سەرنجەکانی دایەوە.
لە دیدارەکەدا دەستەبژێرێکی خوێنەران و دۆستان و ئەکادیمیان بەشداربوون.
پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە بەپرسیارو ڕەخنەو سەرنج بابەتەکە دەوڵەمەند کراو نوسەریش وەڵامی بەشێک لە ڕەخنەو سەرنجەکانی دایەوە.

وەڵامێک بنووسە