سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکى بۆ دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی ساز کرد

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

385بینین

بۆ ڕێنمایی و چۆنیەتی بە دەستهێنانی نمرەی بەرز و کۆششکردنی قوتابیانی پۆلى دوانزەی ئامادەیی ئەمڕۆ هەینی 11/6/2021 لقی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی سازکرد.

دکتۆر بەختیار ڕێنمایی قوتابیانی کرد کە پێویستە نیەتێکی پاک و پشتبەستن بە خوا و وازهێنان لە تاوان و خۆپاراستن لە نەزەر و خۆ پۆشتە و پەراخکردنی قوتابییە کچەکان، پلانێکی باش و کەمکردنەوەی خۆراک و ڕێکخستن و سنووردارکردنی خەو و دوورکەوتنەوە لە تەلەفزیۆن و مۆبایل و پیاسە و گەڕان …هتد.

چەندین ڕێکار و شێوازی بۆ کۆشش و چۆنیەتی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و هەوڵدان بۆ پێشەنگبوونی خستەڕوو.

ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان لە هەردوو ڕەگەز ئامادەی سیمینارەکە بوون.

 

وەڵامێک بنووسە