سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵان له‌لقی ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

335بینین

 

ڕۆژی ٢٤/١٠/٢٠٢٠ لە ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی ڕاپەڕین
سیمیناری “بەهەشت” لەلایەن به‌ڕێز: سەحەر جەباره‌وه‌ پێشکەشکرا.

سیمینارەکە تایبەت بوو بەمنداڵانی (خولی نووری دواڕۆژ) کە ژمارەیان ٤٠ خوێندکارە.

لە سیمینارەکەدا منداڵانی چاوگەش و پەپولەکانی چرای ڕۆشنی ئیسلام و شەیدایانی فیتڕەتی پاک، بەشێوەیەکی کورت و پوخت و سادە ئاشنای ناوەکانی بەهەشت و دەرگاکانی بەهەشت و میوانەکانی و نیعمەت و خاوەنی کۆشکە ڕازاوەکانی کران.

ئینستتیوتی ژیار دەیەوێت و لە کردە و کۆشش دایە و یەکێک لەو توێژانەی کاریان لەسەر دەکات منداڵانن بۆ ئەوەی لەسەر پەروەردەیەکی دروست و پێناساندنی بنەما و بنەڕەتەکانی ئیسلام پەروەردە بکات و چەمک و واتای پێکهێنەرە سەرەکیەکانیان بەشێوەیەکی گونجاو بۆ ڕوون بکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە