سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمیناری (چۆن بیرکردنەوەمان بگۆڕین بە ئەرێنی؟) له‌لقی ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

795بینین

سیمیناری (چۆن بیرکردنەوەمان بگۆڕین بە ئەرێنی؟) له‌لقی ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو

ئەمڕۆ 2020/10/06 ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی ڕاپه‌ڕین، سیمینارێکی لەسەر چۆنێتی بیرکردنەوەی دروست و هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تێڕوانین و ئیجابی بوون و ڕێگاکانی گەیشتن بەجوان و باش بیرکردنەوە لە ژێر ناونیشانی ” چۆن بیرکردنەوەمان بگۆڕین بە ئەرێنی؟ ”

ئەنجامدانی ئەو جۆرە سیمینارانە بۆ گۆڕانکاری و فەراهەمکردنی کەشێکی لە بارە بۆ بیرکردنەوەیەکی تەندروست و ڕزگاربوونە لەو بیرکردنەوانەی کە مێشک و ئاوەزی تاکی ئێمەیان کڵۆمداوە.

سیمینارەکە لەلایەن هه‌ردوو مامۆستا “سەحەر جەبار” و “سومەییە نەژاد” پێشکەشکرا.

ئامادەبوانیش بە گرنگیەوە سەرنجی بابەتەکەیاندا و بەپرسیار و گفتوگۆی ئیجابی گەرموگوڕی زیاتریان بە سیمینارەکە بەخشی.

وەڵامێک بنووسە