سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

پڕۆژەى دیدارى کتێب لە ڕانیە بەردەوامە

نووسەر: بەختیار عەبدوڵڵا

1.21Kبینین

دیداری کتێب یەکێکە لە چالاکییەکانی لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار، شانزەهەمین دیدار لە 2021/07/05 بەڕێوەچوو. خوێندنەوە و ڕانان کرا بۆ کتێبی “دین و دونیا”ی نووسەر: مەریوان وریا قانع. ناوەڕۆکى کتێبەکە هەڵسەنگاندن و ڕەخنەیە بۆ پرسی ئایین و ئیسلامییەکان بە گشتیی و، بە تایبەت بابەت و ڕەوتە ئیسلامییەکانی گۆڕەپانی کوردستان. نوسەر وەک کەسایەتییەکى عیلمانی دەتوانین بڵێین تا ڕادەیەک هاوسەنگی پاراستووە و هەوڵی داوە بابەتیانە ڕەخنە بگرێت، بەراوورد بە نووسەرە عەلمانییه تووندڕەو و دەمارگیرەکان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کتێبەکەی لە کۆمەڵێک لاوە کەلێن و بواری ڕەخنەی جدی تێدایە، کە بەشداربووان لە دیدارەکەدا قسەیان لەسەر کرد.

 

وەڵامێک بنووسە