ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئاهەنگى کۆتاییهاتنى خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) ئەنجامدرا

نووسەر: چیا عومەر

861بینین

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥-٠٨-٢٠٢١ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی سەر لەبەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خول کۆتایی بە خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) هێنراو بەو بۆنەیەشەوە ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ فێرخوازان سازکرا. شایەنی باسە چەند چالاکیەك پێشکەشکران و بە بەخشینی دیاری و بڕوانامە بە سەرجەم فێرخوازان و دیاری تایبەت بە یەکەم و دووەم و سێیەمی هەر چوار قۆناغەکە کۆتایی بەئاهەنگەکە هێنرا. جێی ئاماژەیە خولەکە بە بەشداری بەڕێوەبەر و ١١ مامۆستا و ٧٠ فێرخواز ماوەی ٢٠ رۆژ بەردەوام بوو لە ٦-٧-٢٠٢١ تا ٢٥-٨-٢٠٢١ هەفتەی سێ ڕۆژ بەردەوامی هەبوو، هەر ڕۆژێک پێنج وانە دەخوێنران، وانەکانی (قورئانی پیرۆز، بیروباوەڕی ئیسلامیی، فیقهی ئیسلامیی، فێربوونی زمانی عەرەبیی، فێربوونی زمانی ئینگلیزیی) دەخوێنران. هەر لەمیانی ئاهەنگەکەدا بەڕێز بەرپرسی لق ووتەیەکی کورتی پێشکەشکرد و تیایدا سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی کرد کە لێبڕاوانە و خۆبەخشانە خولەکان بەڕێوەدەبەن، هەروەها هانی فێرخوازانیدا کە بەردەوام بن لە بەشداریی کردن لەو خولانە، و بەڵێنی پێدان کە خولی پایزەش دەکەنەوە.

 

وەڵامێک بنووسە