چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

چالاکییەکانى گروپى تەندروستکارانی خۆبەشی ژیار لەپشدەر بەردەوامە

138بینین

تەندروستکارانی خۆبەشی ژیار لەپشدەر بەردەوامن لە چالاکیەکانیان و لە درێژەی کارەکانیان لە ڕۆژانی ( ١٤-١٩- / ٨ / ٢٠٢١) ھەریەک لە بەڕێزان (شاجوان حسن و لێزان حسێن و شاڵاو خدر) ئەندامانی گروپی تەندروستکاران ھەستان بە چاودێری و پشکنینی سەرجەم خولەکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیارو تەواوی کەرەستەو پێداویستیەکانی خولەکانیان پشکنی و دڵنیابوونەوە لە پارێزراوی و سەلامەتی فێرخوازان.
جێی باسە خولەکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بە درێژایی ساڵ بەردەوامن و باشترین کار لەسەر پەروەردەو پێگەیاندنی گشت تەمەنەکان دەکەن بە ھەموو ئاستەکانیەوەو باشترین کەرەستەو ھۆکاری فێرکردن بەکار دەھێنن وە باشترین پەیوەندی لە نێوانی فێرخوازو مامۆستادا ھەیە.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا شەش خولی جیاواز لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەڕێوەدەچێت و کۆی ژمارەی فێرخوازەکان نزیکەی (٣٠٠) فێرخوازەو زیاد لە (٣٠) مامۆستا وانەکان دەڵێنەوە.
لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونی سەرجەم خولەکان دەستخۆشی تەواویان هەبوو بۆ ستافی لقی پشدەر بۆ ئەو ماندووبوونەی دەیکێشن و هەندێ ڕەخنەو تێبینی و پێشنیاریشیان هەبوو بۆ باشتر بەڕێوەچوونی خولەکان، کە لقی پشدەر گوێی بۆ گرتن.
لە کۆتایشدا لقی پشدەر سوپاسنامەیەکی پێشکەشکردن بەبۆنەی ماندووبوونیانەوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە