گەلەریهەواڵ و چالاکی

چالاکى مانگانەى خوێندنەوەى کتێب لە پشدەر بەردەوامە

نووسەر: سنور موحەممەد

1.26Kبینین

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی شەممه 2021/07/04 كاتژمێر 03:00ی دوای نیوەڕۆ بە بەشداری (11) ئەندام بەش، چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو كە كتێبی (پلانی ستراتیژیی كەسیی) لە نووسینی (د. موحەممەد مایمون یوسف منافیخی) گفتوگۆی لە بارەوە كرا و كتێبەكە پووختكرایەوە و چەندین سەرنج و تێبینی خرانەڕوو، بۆ مانگی داهاتووش کتێبی (چرپەیەك بە گوێی كچاندا) لە نوسینی: (د. حەسسان شەمسی پاشا). دیاریكرا. شایەنی باسە ئەم چالاکییە مانگانەیە و بە سپۆنسەری کتێبخانەی گەشەیە و بەڕێز خاتوو سومەییە ئیبراهیم بەڕێوەیدەبات.

 

وەڵامێک بنووسە