خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەر کۆتایی بە خولێکی ڕاگەیاندن هێنا

نووسەر: موحەممەد ئەحمەد مەمەند

332بینین

 

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ۲۹-٦-۲۰۲۱ کاتژمێر ۲ی دوا نیوەڕۆ، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر، وانەی دووەم لە خولی ڕاگەیاندنی هەفتەی ڕابردوو، کە بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ڕاگەیاندنی کردەوە، بۆ بەرنامەی (فۆتۆشۆب). کە لەلایەن مامۆستا( ڕێبوار بکر)ەوە پێشکەشکرا.

شایانی باسە بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لق و ژمارەیەک لەئەندامانی ڕاگەیاندنی لق تێیدا بەشداربوون، خولەکە جێی ڕەزامەندی ئەندامان بوو، کە ۳ کاتژمێری خایاند، پاشان بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن وێڕای دەست خۆشی و سوپاسکردنی لە مامۆستا ڕێبوار، سوپاسنامەیەک لەلایەن بەرپرسی لقەوە پێشکەشی بەڕێزیان کرا، هەروەها لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداری کردن درا بەسەرجەم ئەندامانی خولەکە.

وەڵامێک بنووسە