پێشبڕكێگەلەریهەواڵ و چالاکی

لە لقى پشدەر ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ پێشبڕکێ یەکانی مانگى ڕەمەزان سازکرا

نووسەر: چیا عومەر

207بینین

 

ڕۆژی شەممە ٢٢-٥-٢٠٢١ کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای عەسر لە ئاهەنگێکی شایستەدا لقی پشدەر هەستا بە دابەشکردنی دیاری و بڕوانامە بەسەر دەرچووانی پێشبڕکێ کانی ڕەمەزان، کە بریتیبوون لە پێشبڕکێی (لەبەرکردنی (٢٠٠) فەرمووده، لەبەرکردنی جوزئی عەممە، ڕاڤەکردنی سوڕەتی نوور، لەبەرکردنی سوڕەتی نوور) کە هەر چوار پێشبڕکێکە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ئەنجامدرابوون و ژمارەی بەشداربووان (٣٢) کەس بوو.

شایەنی باسە بەڕێزان بەرپرسی لق و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی لق و لیژنە جیاوازەکانی لق ئامادەبوون و هەر یەك لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەکانی کارووباری خوشکان و پەروەردە و کاروباری زانستیی ووتەیان پێشکەشکرد و هانی بەشداربووانی پێشبڕکێکانیاندا کە لە چالاکیە جۆراوجۆرەکانی ئینستتیوتی ژیار بەشداری بکەن، ئامادەبووانیش دەستخۆشی زۆریان هەبوو بۆ لقی پشدەر و بەڵێنیاندا بەپێی توانا بەشداربن.

 

وەڵامێک بنووسە