خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

لە لقی پشدەر خولێکی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو

نووسەر: موحەممەد ئەحمەد مەمەند

539بینین

 

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ۲۲-٦-۲۰۲۱ کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر، خولێکی ڕاگەیاندنی کردەوە بۆ بەشێک لە ئەندامانی بەشی ڕاگەیاندن، بۆ فێربوونى بەرنامەی (فۆتۆشۆب). کە لەلایەن مامۆستا (ڕێبوار بەکر)ەوە ووترایەوە.

شایانی باسە ژمارەی ئەندامانی بەشداربوو (۱٥) ئەندام بوو، خولەکە جێی ڕەزامەندی ئەندامان بوو کە ۲ کاتژمێری خایاند، پاشان هیوایان خواست ئەو جۆرە خولانە بەردەوام بن، پاشان بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن وێڕای دەست خۆشی و سوپاسکردنی مامۆستا، داوایان لێکرد تەواوکەری وانەکان لە سێ شەممەی داهاتوو تەواو بکرێن.

 

وەڵامێک بنووسە