ئاهەنگی دەرچوونپه‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانگەلەریهەواڵ و چالاکی

له‌ لقی پشده‌ر ئاهەنگی دەرچوونی خولی یەکەمی پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ژیار سازکرا

نووسه‌ر: چیا عومه‌ر

401بینین

ڕۆژی شەممە ٣-٤-٢٠٢١ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەر لەبەیانی بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان دکتۆر شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و دکتۆر خالید گەردیی بەرپرسی به‌شی پەروەردە و کاروباری زانستیی و مامۆستا ئه‌حمه‌د خدر بەرپرسی لقی پشدەر و بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر و مامۆستایانی پەیمانگا و فێرخوازان، ئاهەنگی کۆتایی خولی یەکەمی دەرچووانی پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ژیار سازکرا.

شایەنی باسە لە ١٨-١٠-٢٠٢٠ په‌یمانگا دەستی بە خوێندن کردووه‌ و، ده‌رچووه‌كان چوار کۆرسیان تەواو کردووە و ژمارەیان هەژدە فێرخوازه‌، كه‌ له‌ چوار برا و چواردە خوشك پێكهاتبوون.

لە میانی ئاهەنگەکەدا بڕوانامە و دیاری بە سەرجەم فێرخوازان بەخشرا و دیاری تایبەت بە یەکەم و دووەم و سێیەم بەخشراو سوپاس و دەستخۆشی جێگری سەرۆکی ئینستتیوت بە سەرجەم مامۆستایان بەخشرا.

جێی باسە وانەکانی: (العقیدة، فقه العبادات، التجوید، تعلم اللغة العربیة، فقه المعاملات، النحو، الصرف، علوم القرآن، علوم الحدیث، أصول الفقە، الفرق والمذاهب، الأخلاق) لە چوار کۆرسدا خوێنرابوون.

هه‌روه‌ها له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك لە بەڕێزان دکتۆر شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب و دکتۆر خالد گەردی سیمیناریان پێشکەشکرد و، بەرپرس لق و بەڕێوەبەری پەیمانگا و نوێنەری مامۆستایان و نوێنەری فێرخوازان وتەیان پێشکەشکرد و ئاهه‌نگه‌كه‌ زیاد لە دوو کاتژمێر بەردەوام بوو.

 

وەڵامێک بنووسە