چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی پشده‌ر سوپاسنامه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی دابه‌شكرد

نووسه‌ر: محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د مه‌مه‌ند

607بینین

 

ڕۆژی شەممە ۲۰-۳-۲۰۲۱ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و چەند ئەندام لقێک و کۆمەڵێك ئەندامانی ژیار، بە بۆنەی ئەنجامدانی چالاکی لە هەشت مانگی ڕابردوودا، هەرسێ گرووپی گەنجان و خوشکان و تەندروستکاران سوپاسنامەیان پێبەخشرا، كه‌ ژمارەیان (۳٦) ئەندام بوون.

لە میانی دابەشکردنی سوپاسنامەکانیشدا، مامۆستا ئه‌حمه‌د خدر بەرپرسی لق، کورتە سیمینارێکی پێشکەشکرد لە بارەی (نیشانەکانی مرۆڤە نەزانەکان).

شایانی باسە ئەم ڕێوڕه‌سمە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، پاشان ئامادەبووانیش خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا، بە بۆنەی ئەو ڕێوڕه‌سمە شایستە و سوپاسکردنەی لق کە سازیان دابوو.

وەڵامێک بنووسە