خولگەلەریهەواڵ و چالاکی

له‌ لقی پشده‌ر خولێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: شەوبۆ موحه‌ممه‌د

485بینین

 

گروپی تەندرووستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی سێ شەممە ٢٩-١٢-٢٠٢٠ کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ خولێکی فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ بەڕێز “دکتۆر ڕه‌سول شێخە” سازکرد.

شایەنی باسە زیاد لە (٣٤) خوشك ئامادەی بوون و ماوەی زیاد لە کاتژمێرێکی خایاند و تیایدا باسی چەند بابەتێکی خێرای فریاگوزاری سەرەتایی کرد و زۆر بە جوانی بۆ ئامادەبووانی ڕوونکردنەوە، خوشکانیش بە گشتی دەستخۆشییان هەبوو و هیوایان خواست ئەو جۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت، لەکۆتاییدا بەڕێز بەرپرسی لقی پشدەر سوپاس نامەیەکی پێشکەش بە بەڕێز دکتۆر ڕه‌سول شێخه‌ کرد.

وەڵامێک بنووسە