خولهەواڵ و چالاکی

خولی درێژخایەنی (فێربوونی زانستە شەرعییەکان) له‌لقی پشده‌ر دەستیپێکرد

نووسه‌ر: ئه‌حمه‌د خدر

200بینین

ڕۆژی دوو شەممە ٣٠-١١-٢٠٢٠ بەئامادەبوونی بەڕێوبەر و مامۆستا و فێرخوازان، خولی درێژخایەنی (فێربوونی زانستە شەرعییەکان) دەستیپێکرد.

جێی ئاماژەیە کاتژمێر ٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی، یەکەم ڕۆژی خولەکە بوو بە بەشداری سێ مامۆستا و بیست فێرخواز به‌ڕێوه‌چوو.

خوله‌كه‌ بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت، هەموو ڕۆژانی شەممە کاتژمێر ٨:٣٠ تا ١١:٣٠ی سەرلەبەیانی هەر ڕۆژەی چوار وانە دەخوێندرێت.

وانەکانیش بریتی ده‌بن له‌:

1- زانستیی تەجوید (م. ڕازان)
2- فیقهی عیبادات (م. أحمد)
3- زانستبی نەحو (م. هیوا)
4- فێربوونی زمانی عەرەبیی (م. هیوا)

کۆی ڕۆژەکانی خولەکە هەژدە ڕۆژەو کۆی وانەکان حەفتاو دوو وانە دەبێت، لەکۆتایشدا تاقیکردنەوە بەبەشداربووان دەکرێت و یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات دەکرێن.

وەڵامێک بنووسە