گەلەریهەواڵ و چالاکی

سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی پشده‌ر كۆبووه‌وه‌

نووسه‌ر: موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د

224بینین

ڕۆژی چوار شەممە 2020/11/04 لەمیانی بەسەرکردنەوەی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار له‌لایه‌ن سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارو شاندی باڵای یاوه‌ری لەگەڵ بەشێک لەئەندامانی سنوری لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کۆبوونه‌وە.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار لەسەر گرنگی کاری ڕێکخراوەیی و پێکەوەیی ووتارێكی بۆ ئه‌ندامانی لقی پشده‌ر پێشكه‌شكرد و دواتر گوێی بۆ ڕاو سەرنج و تێبینی ئەندامان گرت و وەڵامی پێویستی دانه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ئەندامان وێڕای بەخێرهاتنی بەڕێزیان و شاندی یاوه‌ری زۆر سوپاسی گوێگرتنی دڵسۆزانەیان کردو بەڵێنیاندا بەردەوامبن لەخزمەتکردنی دەڤەرەکە لەڕێگای ئینستتیوتی ژیارەوە.

وەڵامێک بنووسە