توێژینەوە

پلانێكی سەركەوتوو لەبانگەوازدا

315بینین

 

بانگخواز دكتۆری ئەندازیار فازیل سولەیمان دەڵێت: پاش بڵاوكردنەوەی وێنەكانی رۆژنامە دانیماركێكە بڕیارمان دا كۆنفرانسێك ساز بكەین وەك (رێكخراوی پرد بۆ ناساندنی ئیسلام) بۆ رۆژنامەوانە دانیماركێكان و هەندێ‌ لەسیاسیەكان، بۆئەم كارە كەئەترسام سەركەوتوو نەبین لەبەر موقاتەعەی موسڵمانان بۆ كەلوپەل و بەرهەمی دانیماركی:

1- پرسیارم كرد چ كۆنفرانسێك سەركەوتووبووە لەدانیمارك و بەشداری باش هەبووە ، وتیان: كۆنفرانسی بەهائیەكان، لە (3) كەسم پرسی كەبەشداریان كردبوو، چی وای لێكردن بەشداری بكەن، وتیان: داوەتنامەكەیان زۆر نایاب بوو. بۆ ئەمە لەمیسر داوەتنامەیەكم دروست كرد كە (3 دی) بوو، قتوویەك بوو كەدەكرایەوە شكۆلاتەیەكی تیابوو، داوەتنامەكەی تیابوو، ناونیشانی كۆنفرانسەكەمان: (ئازادی ڕادەربڕین لەئیسلامدا بێسنوورە). دیارە ئەم ناونیشانە سەرنجڕاكێش بوو بۆیان چونكە ئەوان جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە.

2- لەدیوی ژێرەوەی داوەتنامەكەش وتەیەكی یەكەم موسڵمانی دانیماركیمان دانا كەناوی (كەنودهۆلمبۆ) بوو، دیارە ئەو كەسایەتیە ناناسن، سایتێكمان بۆی دروست كردو باسی ژیانەكەیمان كرد تا كەچوونەسەر ئەنتەرنێت زانیاریان دەست بكەوێت لەسەری.

3- لەسایتەكەدا باسمان كرد كەڕۆژنامەوانی دانیماركی (كەنودهۆلۆمبۆ) یەكەم موسڵمانەو لەرێی ئازادی دەربڕینیشدا شەهیدبوو، ناوبراو بەسەیارەیەكی شۆفرلێت لە مەغریبەوە دێت بەرەو لیبیاو میسر تا لەوێشەوە بگاتە حەج، لەلیبیا ئیتاڵیەكان ئەیگرن و پاشان وەك ڕۆژنامەنووسێك وێنەی ستەمی ئیتاڵیەكانی دەگرت كەچۆن رۆژی (30) كەسیان لەشاری بەنغازی ئەكوشت. ئنجا پەیوەندی بۆ دروستبوو لەگەڵ (عومەر موختار)دا و نامەی ئەبرد لە (عومەر موختار)ەوە بۆ (مەلیك سنۆسی) كەدوورخرابۆوە بۆ میسر. كتێبێكی نووسی بەناوی بیابان ئەسووتێ‌ و یادەوەری گەشتەكەی تیا تۆماركرد لە (1902 تا 1931). لە ئەردەن (مۆسۆلینی) عەمیلێكی ئەڵمانی ناردە لای تا ئیغرای بكا بەپارە كە وێنەی ئەو ئەفسەرە ئیتاڵیانە بڵاونەكاتەوە كە دیلبوون لای (عومەر موختار)، ئەمیش قایل نەبوو ئەوەبوو شەهیدیان كرد.

4- لەوتارەكەمدا وتم: ئێوەی رۆژنامەوان كە ساڵی پار خەڵكتان هاندا دژی (جۆرج بۆش) كەسەردانی دانیماركی كرد بە تاوانباری جەنگ ناوزەندتان كرد، چاوەڕێی ئەوەتان لێدەكەین هەمیشە لەبەرەی ستەملێكراودابن.

5- دوای كۆنفرانسەكە هەڵسەگاندنمان كرد بۆ كارەكەمان لەڕێی فۆرمێكەوە كەچەند پرسیارێكی لەخۆی گرتبوو: ئێمە داوەتنامەمان بۆ (277) كەس ناردبوو (135) رۆژنامەوان و (10) سیاسی و (35) موسڵمان ئامادەبوون، كەرێژەیەكی باشبوو، (55%)یان وتیان: ڕامان گۆڕدرا بەوتارەكەو ڕێزمان هەیە بۆ محمد پێغەمبەر (ﷺ)، ئینجا شانازیان ئەكرد بەو ڕۆژنامەوانە شەهیدەی دانیماركەوەو بڕیاریاندا هەوڵبدەن بیناسێنن بەخەڵكی.

وەڵامێک بنووسە