هەمەرەنگ

نوورسی و پاڵەوانی ئیسلام

795بینین

نوورسی و پاڵەوانی ئیسلام:

خوای گەورە پەیمانی داوە پەیامەكەی سەردەخات، جا بۆئەمەش نوورسی نارد لەتوركیا كەخەوی عەلمانیەتی زڕاندو هەوڵەكانیانی دان بە ئاودا، نورسی زۆر ناڕەحەت و بێتاقەت بوو لەكاربەدەستان، تا خوا عەدنان مەندەریسی نارد بەخوێنی خۆی ئیسلامی سەرخست.

عەدنان بووە سەرۆك وەزیران و پەیوەندی لەگەڵ نوورسی هەبوو، رۆژێك كەسێك بەناوی غیاسەدین ئەنێرێ‌ بۆلای مامۆستا كەئەم پەیامەی پێبگەیاند (گەورەم رێزو سڵاوی عەدنان مەندەریسم بۆ هێناوی، دەستتان ماچدەكات و بەتكاوە دەڵێت: ئەو خۆی لەئێمە باشتر ئەزانێ‌ و تێدەگات كە ئەندامانی پارتی گەل چەندەها گرفت و كارەساتیان قەوماندووە و مامۆستایان بێزار كردووە، بابفەرموێت پشوویەك بدات، هەركات بارودۆخ هێور بووەوە خۆم ئاگاداری دەكەم).

كەئەم پەیامەی پێگەیاند گەشایەوەو وتی: بڕوانە غیاسەدین، پێت دەڵێم توركیا قڵپ دەكەمەوە بەسەریاندا بەڵام ئەمجارە لەبەر خاتری (پاڵەوانی دین) لەو بڕیارە پاشگەز دەبمەوە).

عەدنان هەوڵیدا ئیسلام بگێڕێتەوەو چوو بۆ حەج و بانگی رێپێدا بەعەرەبی و…هتد. كەئەمەش ماسۆنیەتی بێزاركردو سەرەنجام كودەتایان كرد بەسەریاو لەسێدارەیان دا.

وەڵامێک بنووسە