چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی ڕاپه‌رین گه‌شتێكی بۆ ئه‌ندامانی خۆی ڕێكخست

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

1.33Kبینین

دەمێک بوو دەمانەویست گەشتێک بۆ تەواوی ئەندامانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین ساز بکەین، بڕیارمان لێدا و کارمان بۆ کرد بەڵام بەڵای گشتگیری کۆڕۆنا گردکۆی ئێمەی پەرتکرد و نەیهێشت دیدارمان پێک بێت، دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان، دواجار ئەمڕۆ ١٩/٩/٢٠٢٠ ئەو دیدارەمان سازکرد. بەبەشداری نزیکەی پەنجا ئەندام و ئامادەبوونی بەرپرسی لق و زۆرینەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی گەشتێکی یەکتر ناسینمان ساز کرد.

لە دیدارەکەماندا ئامادەبووان وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی و خۆشحاڵییان بەو چالاکییە دوای خۆناساندن چەندین تێبینی و سەرنجیان لەسەر کارەکانی ئینستتیوتی ژیار له ڕابردوو خستە ڕوو و بە پێشنیاز و بۆ چوونەکانیان بۆ قۆناغی ئایندەی ئینستتیوتی ژیار گەشتەکەیان بەرهەمدار کرد.

تەوەرەیەکی دیکەی گرنگ کۆبوونەوە و دانیشتنی بەرپرس و ئەندامانی بەشەکان و دابەشکردنی ئەرکەکان و بەڵێنی جوانتر کردن و جۆرا و جۆری چالاکیەکان درا کە تەواوی سێکتەر و کایە جیاوازەکانی ژیان بگرێتەوە، چالاکیەکە مایەی ڕەزامەندی و خۆشحاڵی هەموان بوو.

وەڵامێک بنووسە