په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانگەلەریهەواڵ و چالاکی

پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپەڕین گەشتێکی ئەنجامدا

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

311بینین

پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپەڕین ڕۆژی ٢/٩/٢٠٢٠ گەشتێکی ئەنجامدا.

لەگەڵ سپێدەی سەحەر و بەدەم شنەبای بەیانی بیتوێن لەسەر قەول و قەراری پێشوەختە بەمەبەستی گەشت و سەیران و دوورکەوتنەوە لە گەرمای بیتوێن و ئاوێزان بوون لەگەڵ سروشت و تەژی بوون له هەوای فێنکی کوێستان و بەسەربردنی کات و ساتێکی خۆش و پڕ لەشادی، ڕوومانکرە کوێستانی ڕازاوەی هەڵشۆ.

هەڵشۆ ناحیەکی جوانی بناری مامەندەیە کەشێکی خۆش دیمەنێکی دڵڕفێنی هەیە دەکەوێتە دۆڵێکی ڕەنگین و پڕ کانی و ئاو، خەڵکێکی ڕووخۆش و زمان پاراو بە کوردیەکی پەتی و جوان و ڕێک و ڕەوان قسە دەکەن هەر حەز دەکەی گوێیان لێبگری، هاوسنوورە لەگەڵ کوردستانی خۆرهەڵات، لەڕووی ئیداریەوە سەر بە قەزای پشدەرە کە ناوەندەکەی شاری قەڵادزێیەو سەر بە پارێزگای سلێمانییە.

گەشتەکە پڕ چالاکی جۆرا و جۆر و شانۆگەری و پێشبڕکێ و گێڕانەوەی سەرگوزەشتەی پەند ئامێز بوو لەلایەن خوێندکارانی پەیمانگاوە.

بە تێکڕایی گەشتەکە مایەی ڕەزامەندی و خۆشحاڵی ئامادەبووان بوو.

 

وەڵامێک بنووسە