ئاهەنگی دەرچوونگەلەریهەواڵ و چالاکی

له‌ لقی كۆیه‌ ئاهه‌نگی قۆناغی یەکەمی خولی درێژخایەنی (لەبەرکردن و جوان خوێندنەوەی قورئان) به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: پێشه‌وا موحه‌ممه‌د

407بینین

 

ڕۆژی 2020/10/13 بەشی پەروەردە و کاروباری زانستی لقی کۆیەی ئینستتیوتی ژیار لەپای تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی خولی درێژخایەنی (لەبەرکردن و جوان خوێندنەوەی قورئان) کە 61 فێرخواز تیایدا بەسەرکەوتوویی قۆناغەکەیان تەواوکرد.

لەلایەن بەڕێز م. زیرەک مەلا مه‌غدید سەرپەرشتیاری خولەکە و مامۆستایانی بەژداربووی خولەکە، بڕوانامەی بەژداربونیان بێبەخشرا لە ئاھەنگێکی خنجیلانەدا بەئامادەبوونی بەرپرسی لقی کۆیەی ئینستتیوتی ژیار و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی کۆیە و کەسوکاری فێرخوازان.

شایەنی باسە دایکان و باوکانی فێرخوازان زۆر دڵخۆشبوون بەبەدەستھێنانی ئاستی بەرزی فێربوونی ڕۆڵەکانیان له‌خوله‌كه‌دا.

 

 

وەڵامێک بنووسە