ئاهەنگی دەرچوونپه‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی كۆیه‌ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قۆناغی یه‌كه‌می په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانی سازكرد

نووسه‌ر: پێشه‌وا موحه‌ممه‌د

266بینین

ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لقی کۆیە لە درێژەی کارو چالاکییەکانی ئه‌مڕۆ 2020/10/18 ھەستا بەسازدانی ئاھەنگێک بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كان/ لقی كۆیه‌.

کە تیایدا (35) فێرخوازی قۆناغی یەکەمی په‌یمانگای ناوبراو بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا‌.

هه‌روه‌ها لقی كۆیه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌رزێكی تر له‌قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌شداربوو له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌رده‌گیرێت.

شایانی باسه‌ په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كان و چه‌ند په‌یمانگایه‌كی تری هاوشێوه‌ی سه‌ربه‌ ئینستتیوتی ژیار له‌چه‌ند لقێكی ئینستتیوتی ژیار كراوه‌نه‌ته‌وه‌و هه‌موو ساڵێك چه‌ندین فێرخواز تیایدا به‌سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن.

 

وەڵامێک بنووسە