Confident businessman pointing at document while explaining his idea to his partner on background of their colleagues
هەمەرەنگ

کارمەندی باش و زیرەک و چالاک کێیە؟

نووسه‌ر: خه‌رمان حه‌سه‌ن

2.18Kبینین

 

1. کارمەندی باش هەمیشە هەوڵ دەدات کە چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە لەکاتی کارکردنیدا بۆی دێتەپێش، ئەمە جگە لەوەی کەهاوکاری کارمەندو کەسانی دەوروبەری خۆشیان دەکەن لەچارەسەرکردنی کێشەکانیان کەئەمە خۆی لەخۆیدا نیشانەی زیرەکی و سەرکەوتوویی ئەو کارمەندەیە.

2. کارمەندی باش و بەهرەدار هەمیشە بەدوای سەرکەوتندا دەگەرێت، هەر بۆیەش هەموو کاتێک هەوڵ دەدات کەسوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت کەبۆی دێنەپێش تاکوو خۆی و توانای خۆی بەرەوپێش ببات.

3. کارمەندی باش هەموو کات لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆی چالاکە و کارەکانی خۆی زۆر بەباشی و بەبەرنامەڕێژی ئەنجامدەدات و ئیهمالی لەکارەکانی خۆی ئەنجامنادات.

4. کارمەندی نموونە هه‌میشه‌ لەهەوڵی بەدەستهێنانی زانست و زانیاری و فێربوونی داهێنانی نوێیە لەو بوارانەی کەکاری تێدا دەکات، ئەوان ئەو دەرفەتانەی کەبۆیان دێنەپێش لەبەدەستهێنانی زانیاری و تەجروبەی کاری لەدەست خۆیان نادەن وەکو بەشداریکردنی له‌خولی بەهێزکردنی تواناو بەدەستهێنانی زانیاری تاکو بتوانن تەجروبەو خیبرەی زیادتر بەدەستبهێنن لەبوارەکانی کارکردنیاندا.

5. کارمەندی باش هەموو کاتێک پەیوەندییەک باشی لەگەڵ دەوروبەری خۆی هەیە و خۆی لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کاری تێدا ئەنجامدەدات بەباشی دەگونجێنێت و هەوڵدەدات کەدەوروبەری خۆی لەخۆی ڕازی بکات و هەردەم حەزی لێیە کەیارمەتی کەسانی دەوروبەری خۆی بدات.

6. کارمەندی باش هەمیشە لەکاتی خۆی لەشوێنی کارەکەی ئامادە دەبێت و پابەندبوونی تەواوی دەبێت بەرێنماییەکانی شوێنی کارەکەی و کارەکانی بەباشی و لەکاتی خۆی ئەنجامدەدات.

وەڵامێک بنووسە