هەمەرەنگ

خەمی ئیسلامت بێت

498بینین

 

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: كەمناڵە جگەرگۆشەكەت شەو تایەكی دەبێت بەدیاریەوە شەوناخەویت، ئەوەندەی خەمی مناڵەكەتە خەمی ئیسلامت بێت بەسە، لەكاتێكدا رەنگە رەنج بەخساربیت و مناڵەكەت پێنەزانێت و بێوەفاش دەرچێت، ئەوەش كەبۆ خوا دەیكەیت پاداشی بێئەندازی لەسەر وەردەگریت لەدونیاو ژیانی هەتاهەتایی قیامەتدا.

لەفڕۆكەدابووم لەواشنتۆنەوە بۆ شارێكی تری سەر بەویلایەتی بەنسلڤانیا تا وتارێك بدەم لەزانكۆیەكی ئەوێ‌ ، ئەوەی تەنیشتم پیاوێكی سپی پێستی سپۆرت بوو، هەستم كرد بەنەوعێك سەیرم ئەكات ، منیش ترسام لەوەی كەپەنجە بنێت بەجەرەسداو بڵێ‌ من بەم كەسەی تەنیشتم مورتاح نیم كەئیسلامیەو دامبگرن و نەیەڵن سەفەرەكەم بكەم ، چونكە دوای 11ی سێپتەمبەر زۆر شتی وا روویدابوو.

دەستم برد تەوقەم لەگەڵ كرد وخۆم ناساندو وتم: دكتۆر فازیل سولەیمان ئیمامم لەواشنتۆن وئەچم بۆ وتاردان لەفڵانە زانكۆ لەبارەی ئیسلامەوە.

ئەویش خۆی ناساند كەئەندامی كۆنگریسی ئەمەریكیە. وتم: حەزدەكەم ئامادەی وتارەكەم ببی، وتی: كاتم كەمەو تەنها چوار رۆژم هەیە سەردانی خێزانەكەم دەكەم. بەڵام ئەوە كارتەكەم تۆ وەرە بۆلام لەكۆنگرێس وتارەكەم بۆ بدە، منیش هەرچەند لەخوام ئەویست خۆم قورس كردو وتم: بزانم كاتێك ئەدۆزمەوەو سەردانت ئەكەم.

كەگەڕامەوە پەیوەندیم كرد بەسكرتێرەكەیەوە، وتی: بەخێربێیت دەرگای ئەندامی كۆنگرێس هەمیشە كراوەیە بۆ هاونیشتمانی، چەندت كات ئەوێت (5) خولەك؟ (10) خولەك؟. وتم: نەخێر سەعاتێكم ئەوێت ئەگەر كەمتر بێت نایەم، بەهەرحاڵ سەعاتێكی دامێ‌ وچووم باسی ئیسلامم بۆ كرد، كابرای كۆنگرێس وتی: بەراستی (15) ساڵە تۆ یەكەم كەسی وات لێكردم بۆ یەكەمجار هەست بەپەشیمانی بكەم لەوەی كەخەریك بوو منیش كارێكی نەشیاوی عونصوری بكەم بەرامبەرت و لەفڕۆكەكە داوا بكەم بتكەنە خوارەوە لەسەر ئەوەی موسڵمانیت، باشبوو بەوخۆناساندنە فریای خۆت كەوتی، ئێمە بەردەوام دژی عونصوریەتین كەچی خۆم خەریك بوو تووشی ببم.

جا بەڕاستی مرۆڤ دوژمنی ئەوەیە كەنایزانێت، ئەوە ئەركی سەرشانی ئێمەیە كەهەوڵبدەین پەیامەكەمان بەباشی بگەیەنین و ئەو تەمومژە بڕەوێنینەوە كە بۆ ئیسلام دروست كراوە.

وەڵامێک بنووسە