هەمەرەنگ

كارێك بكە ناوازە بێت!

831بینین

 

كەسانێك هەن خوا پێداون كارێك دەكەن خوای گەورە لای فریشتەكان باسیان دەكات، ئەوەش چەند حاڵەتێكە وەك:

– وەستانی رۆژی عەرەفە كەخوای گەورە دێتە ئاسمانی دونیاو لەزۆر لەبەندەكانی خۆی خۆش دەبێت و(یباهی بهم الملائكة).

– شوانێك كەبەتەنها خۆی ومەڕەكانی لەقەدپاڵی چیایەكن و كاتی نوێژ دێ‌ و بانگ ئەداو قامەت ئەكاو نوێژدەكات بۆخوا ، خوای گەورە ئەو كارەی بەرز دەنرخێنێت و (یباهی بە الملائكة).

– ئەوانەش كە نوێژی ئێوارە دەكەن بەكۆمەڵ و لەمزگەوت دەمێننەوە بۆ نوێژی عیشا ئەمانیش كارەكانیان بەرزدەنرخێنرێت و(یباهی بهم الملائكة).

– ئامادەبوونی كۆڕێك كە بۆ یادی خوا بێت ، ئەمەش زۆر گەورەیە بەلای خواوەو (یباهی بهم الملائكة).

– كەسێك كەلە كاروانێكدایەو كاتێك بۆ حەسانەوە لا ئەدەن هەموویان لەماندوویەتیدا بخەون و یەكێكیان هەستێت و خەو لەچاوی خۆی بتۆرێنێت و نوێژ بكات.

– كەسێك شەو لەجێی گرم ونەرم هەستێ‌ و هاوسەرەكەی بەجێبهێڵێت بۆ خواپەرستی.

– كەسێك لەجیهادا نەگەڕێتەوە تاسەر دەكەوێت یان شەهید دەبێت.

 

وەڵامێک بنووسە