سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێکی دەزگای نوری حیکمە سەردانی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیاری کرد.

680بینین

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (٢١/١٠/٢٠٢٠) شاندێکی ئەنجومەنی دەزگای نوری حیکمە بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری، سەردانی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیاریان کرد و لەلایەن بەڕێز جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار “دكتۆر شێرزاد عبدالوھاب” پێشوازی كران.

هه‌وره‌ها به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان: بەرپرسی لقی ھەولێر “پ. د. سلێمان سه‌لیم” و به‌پرسی به‌شه‌كانی لقی هه‌ولێر “دكتۆر ھاشم باجەڵانی” و “دكتۆر سیروان شێروانی” و “مامۆستا عه‌لی سادق” و “مامۆستا ئامانج ئیبراھیم” و “مامۆستا مه‌لا نامیق ھەنارەیی”.

لە دانیشتنەکەدا باس لە کۆمەڵێک پڕۆژە کرا و جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی ھاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا كرایه‌وه‌.

 

وەڵامێک بنووسە