ئاهەنگی دەرچوونپێشبڕكێگەلەریهەواڵ و چالاکی

بەشی گەنجانی لقی ھەولێر کۆتایی بە پێشبڕکێیەکی وتاربێژی ھێنا

نووسه‌ر: كارزان ناصحی

885بینین

 

ئەمڕۆ ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی (٢٥/٩/٢٠٢٠) ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی ھەولێر/ بەشی گەنجان بە ھەماھەنگی بەشی ڕاگەیاندن بە بەجێبه‌جێكردنی ڕێنماییە تەندروستییه‌كان کۆتایی بە پێشبڕکێیه‌كی وتاربێژی ھێنا، کە پێکھاتبووە لە (٢٣) بەشداربوو لە ئەندامانی بەشی گەنجان.

شایەنی باسە پێشبڕکێکە لە سێ قۆناغ پێکھاتبوو، قۆناغی یەکەم بریتیی بوو لە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن (م.کارزان ناصحی) بەناونیشانی (ھونەری وتاربێژی) بۆ بەرچاوڕونی زیاتر لەسەر ھونەر و تەکنیک و شێوازەکانی وتاردان.

قۆناغی دووەم بریتیی بوو لە تۆمارکردنی وتارێک و ناردنی لە ڕێگەی ته‌له‌گرامەوە و ھەڵسەنگاندنی لەلایەن لیژنەیەکەوە.

قۆناغی سێیەم بریتیبوو لە پێشکەشکردنی وتارێک ڕاستەوخۆ بەرامبەر لیژنە و ئەندامانی بەش، دوای کۆکردنەوەی نمرەکانی ھەردوو لێژنەکە، ئەمڕۆ لە ئاھەنگێکی خنجیلانە بە ئامادەبوونی (د.سلێمان سلیم ئاکرەیی) بەرپرسی لقی ھەولێر بڕوانامە و خەڵات بەسەر بەشداربوان دابەشکرا و خەڵاتی تایبەت بەخشرایە یەکەمەکان.

لەسەرەتای ئاھەنگەکە بەرپرسی بەشی گەنجان مامۆستا (ھۆشمەند عوسمان) وتەی بەخێرھاتنی پێشکەشکرد و پوختەی پێشبڕکێکە و سودەکانی باس کرد.

دواتر (پ. د. سلێمان سلیم ئاکرەیی) بەرپرسی لقی ھەولێر وتەیەکی پێشکەشکرد و بەشی گەنجانی بە چالاکترین بەشی لق ستایش کرد و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بەشی گەنجان دوپاتکردەوە.

دواتریش بروانامە و خەڵاتەکان به‌سه‌ر به‌شداربووان دابەشکران.

لە کۆی (٢٣) بەشداربو (١٧) بەشداربوو توانیان پێشبڕکێکە تەواو بکەن و بروانامە و خەڵات وەربگرن، وە پێشبرکێکە لە رێکەوتی (٤/٨/٢٠٢٠) تاوەکو (٢٥/٩/٢٠٢٠) خایاند.

 

وەڵامێک بنووسە