توێژینەوە

هه‌ڵێنجان | به‌شی دووه‌م

1.89Kبینین

قال تعالى: { حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ }
هەموو نوێژەکان بپارێزن و، لەکاتى خۆیاندا ئەنجامیان بدەن و، مەیانفەوتێنن، لەناویاندا گرنگى بەنوێژە ناوەڕاستەکە بدەن، هەمیشە بەملکەچیەوە بەفەرمانى خوا هەستن و، بێ دەنگ و بەترسەوە نوێژ بکەن.

گەر سەرنج بدەین خوای موتەعال ئەم ئایەتە کە باسی پاراستنی نوێژ و خشوع و ملکەچی ئەکا لە نوێژدا، لە نێوان کۆمەڵێک ئایەتی هێناوە کە باسی تەڵاق و خێزانداری ئەکا، گەر سەرنج بدەین ئەم عیلاقەیە کۆمەڵگا و گەل و گرۆی ئادەمیزاد سەرئەخا و سەرفرازی حەقیقی پێ نیشان ئەدا، خوای گەورە لە پێش و پاشی ئەم ئایەتە رێنموونیمان ئەکا خێزانەکان دامەزراو بن و ساڵح و چاکە کاربن، بەڵام بۆئەوەی نێوەندگیری ئەو چاکە کاریە بکا، لەنێوەندی گشت ئایەتەکان بەوەسیەت کردن بەخشوع و دامەزراوی لەنوێژەکان تاکەکانی خێزان پێش ئەخا و دڵیان وابەستەی خوای موتەعال و مەقامی رەبانی ئەکا، ئیمامی بوقاعی لە تەفسیرەکەیدا جوانی فەرمووە لەسەر ئەم ئایەتە: “خوای پەروەردگار دونیات پێ ئەبەخشێ لەسەر نیەتت بۆ ئاخیرەتت، وە خوای پەروەردگار نایەوێت ئاخیرەتت پێ ببەخشێ لەسەر نیەتت بۆ دونیا .. کەسەکان دین وەرئەگرن، بەڵام بە ئیمان و نوێژ کامڵ ئەبن، هەر کەسێک پارێزگاری لەمانە بکا ئەوە خوای گەورە دونیا و ئاخیرەتی بۆ پارێزراو ئەکا” بۆیە نوێژەکانی خۆتان بپارێزن و ملکەچ بن تێیدا، ماڵ و مناڵ و خاو خێزانتان ملکەچ ئەبن بۆ خوا سەرئەبەخشن لە رێیدا.

وەڵامێک بنووسە